خێراترین كارتی SSD لە جیهاندا
كۆمپانیای Lacia یەكێكە لەو كۆمپانیانەی كە لە پیشانگای ساڵانەی CES ئەم ساڵدا بەشداری كرد، كۆمپانیای ناوبراو خێراترین زەینی SSD بەناوی LITTLE BIG DISK لەم پیشانگایەدا خستەڕوو. ئەم هاردەی كۆمپیوتەر دەرگای خێرایی تاندربولت 2ی هەیە كە هەتا ئێستا خێراترین سیستەمە. SSD زۆر زۆر لە هارددیسكی ئاسایی خێراییان لەسەرترە، بە جۆرێك دەكرێت لە یەك خولەكدا 1375 میگابایت داتا لەخۆیدا خەزن بكات. ئەم ژمارەیەش 7 جار خێراترە لە دەرگای USB3. بەكارهێنەری ئەم هاردە بەبێ وەستان دەتوانن ڤیدیۆكانی K4 یان فیلمە سێ رەهەندییە فول ئیچ دییەكان سەیر بكەن.
