سوپەر كەیسێكی ماژۆلاری سەرنجڕاكێش
كۆمپانیای razer وەك یەكێك لە ناسراوترین كۆمپانیاكانی بەرهەمەێنی ەێدست، ماوس و كیبۆرد ناسراوە، كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا كەیسێكی كۆمپیوتەری بەرهەم هێناوە كە بە كەیسی Razer Christine ناسراوە. كەیسەكە لە لە رەنگەكانی خۆڵەمێشی و سەوز پێكەاتووە كە جوانییەكی تایبەتی بە كەیسەكە بەخشیوە. دانانی تیشك و رووناكی لە بەشی سەوزی كەیسەكەدا جوانییەكی زۆری بە كەیسەكە بەخشیوە. دیزاینی كەیسەكە بە شێوەی Full modularە كە بۆ هەركام لە بەشەكانی كەیس بەشێكی جیای كردۆتەوە. بەكارهێنەران دەتوانن بە ویستی خۆیان شوێنی پارچەكان لە كەیسەكەدا بگۆڕن. لەم كەیسەدا شوێنی پێویست بۆ دانانی هاردیسك و SSD بە جیا هەیە. تاكو سەرەڕای زیادكردنی شوێنی خەزنكردن خێرایی راگواستنی داتاكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو بچێتە سەرێ. یەكێك لە جوانترین بەشەكانی كەیسەكە كۆنترۆل پەنەلی پێشەوەیە كە پەنەلێكی لەمسی LEDیە.
