پرۆگرامێك بۆ سپاردنی هەندێك ئەرك بە ماوس
گەلێك پرۆگرام هەن كە تایبەتن بە ماوس و رێكخستنی ئەركەكانی ماوس، لە ریزی ئەواندا پرۆگرامی strokesplus لە ریزی سەركەوتووەكان دێتە ژمار. ئەم پرۆگرامە بەمەبەستی ئۆتۆماتیكی كردنی هەندێك لە ئەركەكانی ماوس داندراوە. بۆ نموونە زۆر لەو ئەركانەی كە دووپات دەبنەوە بە رێكخستنی جووڵەی ماوس ئەنجام بدرێن. بۆ نموونە ئەگەر سێ كلیك دابگری ئۆتۆماتیكی پرۆگرامێكی دیاریكراو بكرێتەوە، یان ئۆتۆماتیكی كردارێك ئەنجام بدات وەك كۆپی كردن یان پێوەچەسپاندن. هەربۆیە بەهۆی بەكارهێنانی ئەم پرۆگرامە تا رادەیەك دەتوانی ئەركەكان ئاسانتر ئەنجام بدەی. بۆ سوود وەرگرتن لەو پرۆگرامە پێویست دكات هەندێك فەرمان بە ماوسەكە بسپێردرێت.
