یەكەمین مۆبایلی فول كوالیتی هۆشمەند لە جیهاندا

یەكەمین مۆبایلی فول كوالیتی هۆشمەند لە جیهاندا
یەكەمین مۆبایلی فول كوالیتی هۆشمەند لە جیهاندا
ركابەریی نێوان كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنی مۆبایلی هۆشمەند هەروا دێت گەرمتر دەبێت، لەم دواییەدا یەكەمین مۆبایل لە جیهاندا بەرهەم هات كە ئاستی نیشاندانەكەی فول كوالیتییە، واتە روونتر لە ئاوێنە یان سەرووی ئیچ دی (K HD 2) كە لەجیهاندا بە (QHD) ناسراوە. مۆبایلە هۆشمەندەكە كە ئاستی نیشاندانەكەی ئەوەندە بەرزە بە مۆبایلی جۆری Vivo Xplay 3S ناسراوە. شاشەكەی 5.7 ئینجە. نەك تەنیا كوالیتی نیشاندانەكەی بەرزە بەڵكو خێراییەكەی 2.3 گیگاهێرتزە، كارتی گرافیكی لە جۆری adreno 330یە. رامەكەی 3 گیگابایتە كە ئەمە یەكجار رامێكی زۆرە، هەروەها هاردەكەی 32 گیگابایتە. سپیكەر (بڵندگۆ)كانی لە جۆری DTS كە ئەویش لە ریزی باشترینەكاندایە. كامێراكەی 13 میگاپیكسلە. هەروەها دەكرێت بە پەنجەمۆر بكرێتەوە. كە ئەم بەشە كەوتۆتە پشتەوەی مۆبایلەكە، مۆبایلی ژیرۆكی ناوبراو پێدەچێت ساڵی 2014 بكەوێتە بازاڕەوە.
Top