كوالێتی بێ سنوور لە نوێترین مۆنیتۆری ئیل LG
كۆمپانیاLG نیازی هەیە لە ساڵی 2014شدا لە ركابەری نێوان كۆمپانیاكاندا لە ریزی یەكەم دابێت، ساڵی رابردوو كۆمپانیای ناوبراو مۆنتیۆری زۆر پانی خۆی واتە 21 لە 9 ئینجدا خستە بازاڕەوە، ئەمساڵیش نوێترین مۆنیتۆری خۆی بە ناوی MU95 كە 31 ئینجە لە پێشانگای ساڵانەی خۆیدا خستییەڕوو، یەكەمین مونیتیۆرە كە كوالیتییەكەی K4ە. بۆ زانیاریی زیاتر ئەم كوالیتییە وەك ئەوەی كە ئاوێنەیەكی روون وێنە نیشان بدات یان وەك ئەوەی وێنەكان لەو دیوی پەنجەرەوە نیشان بدرێن. هەروەەا زۆر تەلەڤزیۆنی ئولتراش ئەم كوالیتیەیان هەیە و لەگەڵ ئەوەیدا كە مۆنتیۆری ئەم دواییەی ئاسۆسیش كوالیتیەكەی زۆر بەرزە بەڵام پانییەكەیان ئەوەندە نییە. ئەم مونیتۆرە بۆ دەستكاری كردن و مۆنتاژ كردنی فیلمی ڤیدیۆیی كەڵكی لێوەردەگیردرێت.
