سایتێك بۆ گوێگرتن لە مۆسیقای دڵخوازی خۆت
بەدوای ئاواز و گۆرانی نوێی و كلیپی تایبەتدا دەگەڕێی؟ حەز دەكەی لە ەەر شوێنێك بی گوێ لە گۆرانی و ئاوازی تایبەت بەخۆت بگری؟ سایتی “بگەڕێ، گوێ بگرە، چێژوەربگرە“ واتە سایتی www.solayo.com ئەو سایتەیە كە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەران دەرەخسێنێ كە بەدوای مۆسیقا و كلیپی تایبەتدا بگەڕێ و گوێ لە مۆسیقا بە شێوەی ئۆنلاین و بەبێ بەرامبەر بگری. ئەم سایتە ئەركەكەی ئەوەیە كە كاتێك بەدوای مۆسیقی یان كلیپێكدا دەگەڕێی سایتەكە سەر لە سایتەكانی یوتیۆب، ساند كلۆد و هاوشێوەكانی دەدا ئەوەی مەبەستتە دەیدۆزێتەوە. بەچێكردنی ئەكاونتێك بۆخۆت دەتوانی مەسج بنێری و بۆچوونی كەسانی دیكەش بخوێنیەوە. دەتوانی بەپێی گۆرانی یان هونەرمەندەكە سێرچ و بەدواداگەڕان بكەی، هەروەها دەتوانی بە چێكردنی لیستە جۆراوجۆرەكان و زێدەكردنی گۆرانی دڵخوازی خۆتان ئەرشیڤێك لە مۆسیقی بۆخۆتان چێ بكەن. رێژەیەكی زۆر كەناڵی رادیۆیی تێدایە كە مۆسیقا بڵاو دەكەنەوە، دەتوانی گوێ لەو كەناڵە رادیۆییە بگری كە حەزی لێدەكەی.
