پرۆگرامێكی تایبەت بە بەك ئاپ هەڵگرتن
ئەوانەی شارەزای بواری كۆمپیوتەرن دەزانن Backup (بەك ئاپ) هەڵگرتن، یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی كۆمپیوتەر، بۆ ئەوانەی كە شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە بەكورتی باسی (بەك ئاپ) دەكەین. بەك ئاپ یانی هەڵگرتنەوەی نوسخەیەكی پشتیوانی لە داتاكانی ناو كۆمپیوتەر، بۆ نموونە حەز دەكەی ئەو فایلانەی لەسەر كۆمپیوتەرەكەتن نوسخەكیان لێ هەڵبگرییەوە و هەڵیانگریت بۆ ئەو كاتانەی كە كۆمپیوتەرەكە تێكچوو یان كێشەیەكیان تووش بوو. پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان هەڵگرتنەوەی نوسخەی دووەمە لە داتاكان. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Fbackupە. پرۆگرامەكە بەشێوەی ئۆتۆماتیك و لە كاتی دیاریكراودا نوسخەی دووەم لە داتاكان هەڵدەگرێت، هەروەها داتاكان لەناو یەكدا چڕ دەكاتەوەو كۆدی نەێنیان لەسەر دادەنێت. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە، هەروەها لەگەڵ زۆربەی ویندۆزەكانیش دەگونجێت، لە زۆربەی زمانە جۆراجۆرەكانیش پشتیوانی دەكات.
