چ بكەین لە گرفتی رێكلامییەكـانی فەیسبووك رزگاریمان بێت؟

چ بكەین لە گرفتی رێكلامییەكـانی فەیسبووك رزگاریمان بێت؟
چ بكەین لە گرفتی رێكلامییەكـانی فەیسبووك رزگاریمان بێت؟
فەیسبووك ئێستا ماڵی مەجازییە بۆ ئەندامانی بەشداربوو لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە، هەربۆیە دانیشتوانی ئەم شارە مەجازییە لە ملیار تێپەڕیوە. كەم كەس هەیە لەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا ئەندام نەبێت و ماڵێكی مەجازی بۆخۆی چێ نەكردبێت.
زۆر جاران كە فەیسبووك دەیكەینەوە پڕە لە رێكلامی نەخوازراو كە حەز ناكەین لە سەر پەیجەكەی ئێمە دەربكەون، وەك چەندین كەس داوای ئەوەی كردووە گەمەی لەگەڵ بكرێت، یان رێكلام بۆ كۆمپانیا یان كەسێك، یان ئاگاداركردنەوە لەوەی كە فڵانەكەس كە هاوڕێی فڵانەكەسە كۆمێنتی لەسەر فڵانەبابەتە داناوە. ئەمانە و چەندین كێشەی تر رۆژانە لە كاتی كردنەوەی فەیسبووكەكەماندا تووشی دەبین، چ بكەین بۆ ئەوەی كە خۆمان لەو رێكلام و ئاگاداركردنەوە نەخوازراوانە دەرباز بكەین؟ هەموو گرفتێك چارەیەكیشی هەیە.
پرۆگرامێكی زۆر بچووك كە بە Adblock plus ناسراوە، بۆ داخستنی رێكلامی نەخوازراوانە وێبسایتەكان زۆر بە سوودە. لە ڤێرژنە نوێیەكەی ئەم پرۆگرامەدا داخستنی رێكلامەكانی فەیسبووكیش زیاد بووە بە چەند كرتەیەك دەكرێت بۆ هەمیشە لە چنگ ئەم رێكلامە نەخوازراوە دەرباز بین. لێرەدا ئاماژە بەو بابەتانە دەكەین كە دەكرێت بەهۆی پرۆگرامی Adblock plus لە فەیسبووكدا رزگاریمان بێت.
- خزمەتگوزاری موزیك (كە لە خۆوە وەك رێكلام دێت).
- ئەو یاریانەی كە هاوڕێیانتان پێتان پێشنیار دەكەن.
- داواكاری بۆ دابەزاندنی گەمەی فەیسبووكی.
- ئاگاداركردنەوە لە رووداوەكانی داهاتوو (وەك فڵانی رۆژی لەدایكبوونییەتی، یان فڵانی زەماوەندی لەگەڵ فڵانی كرد..تاد).
- ئاگاداركردنەوە لە گۆڕینی وێنەی كەسێك و چەند بابەتێكی دیكەش. بەهۆی پرۆگرامی ناوبراوەوە ماڵێكی خاوێنی مەجازی دەبێت بەبێ ریكلام و بابەتی زیادی.
Top