گەسكی كارەباش بە مۆبایل شەحن دەبێتەوە

گەسكی كارەباش بە مۆبایل شەحن دەبێتەوە
گەسكی كارەباش بە مۆبایل شەحن دەبێتەوە
لەم یەك دوو ساڵەی دواییدا ئامێرە دیجیتالییەكان گۆڕانكارییەكی جددیان بەسەرداهاتووە، گەسكی كارەبایش یەكێكە لەم ئامێرە دیجیتالییانە. كۆمپانیای پاناسۆنیك بەم دواییە گەسكێكی كارەبایی چێكردووە كە لە ماوەیەكی كەمدا شەحن دەبێتەوە و شەحنەكەشی بۆ ماوەیەكی زۆر دانابەزێت.
گەسكە كارەباییەكە لە رێگای كەلێنی USBیەوە شەحن دەبێتەوە و هەربۆیەشە دەكرێت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر و هەر ئامێرێك كە كەلێنی USB هەبێت شەحن بكرێتەوە.
شایانی ئاماژە پێدانە كە شەحنی ئەم ئامێرە لە ماوەی كەمتر لە نیو كاتژمێردا پڕ دەبێتەوە و هەتا 6 كاتژمێریش شەحنەكەی دانابەزێت. گەسكە كارەباییەكە كە بە جۆری MC-HS700G ناسراوە توانای هێزی هەڵمژینێكی زۆری هەیە كە تەنانەت تۆپێكی بچووكی یاریكردنیش هەڵدەمژێت.
Top