ئامێرە دیجیتالییەكان بە مەنجەڵ شەحن بكەنەوە!

ئامێرە دیجیتالییەكان بە مەنجەڵ شەحن بكەنەوە!
ئامێرە دیجیتالییەكان بە مەنجەڵ شەحن بكەنەوە!

رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە تا رادەیەك سەرنجڕاكێش بێت، ئاخر چۆن دەكرێت بە مەنجەڵ یان بەكەتلی ئامێرە دیجیتالییەكان شەحن بكرێنەوە، بەڵام لە جیهانی زانستدا هەموو شتێك دەگونجێت. جار هەیە دەچییە گەشتێكی چەند رۆژە لە چیایەك دەمێنیەوە، لە دارستانێك خێمە هەڵدەدەی، لەسەر رووبارێك سەیران دەكەی. ئا لەوكاتەدا مۆبایلەكەت شەحنی دادەبەزێ، كامێرا دیجیتالییەكەت شەحنی نەماوە، تەبلێتەكەت كە بۆ خۆخافڵاندن هێناوتە شەحنی دابەزیوە، لەكاتێكی وادا چ دەكەی؟نە كارەبا هەیە و نە هیچ شتێكی دیكە كە ئەوانەی باسیان كرا شەحنی بكاتەوە.
تەكنەلۆژییەكی نوێ هەیە كە بە تەكنەلۆژیای PowerpotX ئەركی ئەوەیە كە لە رێگای مەنجەڵ و كەتلییەوە ئامێرە دیجیتالییەكان شەحن بكەیەوە، لەگەڵ ئەوەیدا چێشتەكەت دەكوڵێ یان چایەكەت ئامادە دەكەی مۆبایلەكەشت شەحن دەبێتەوە. ئەم تەكنەلۆژییە لە وزەی گەرما دەكاتە وزەیەك بۆ شەحنكردنەوە، 10 وات وزە دابین دەكات و دوو كەلێنی USB هەیە ئەمەش بۆ شەحنكردنەوەی ئایپادێك و دوو ئایفۆن یان 4 كامێرا بەسە.
Top