تەبلێتیش بوو بە ئامێری گەیمەر
لەو یەك دوو ساڵەی دواییدا لە جیهانی دیجیتالی نوێدا، تەبلێت تا رادەیەك بوو بە ركابەرێكی جیدی لاپتۆپ، هەرچەندە نەتوانراوە جێگەی لاپتۆپ بگرێتەوە، بەڵام توانراوە زۆر توانا و كارایی لاپتۆپ لەخۆیدا هەڵبگرێت، بەهۆی كەم كێشی و یەكپارچەیی رەنگە شوێنی ئامێرەكانی گەیمەر وەك پلەی ستەیشن و پی ئێس پی بگرێتەوە. دوایین تەبلێت كە هەر مەبەستی گەمەكردن بەرهەم هاتووە، تەبلێتی جۆری JXD S5800یە، ئەم تەبلێتە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، جگە لەوەش وەك مۆبایلێك ەەموو ئەركەكانی مۆبایل ئەنجام دەدات، چونكە سیمكارت دەخوێنێتەوە. تەبلێتی جۆری JXD S5800 خاوەنی پرۆسیسەرێكی زۆر بەهێزە و شاشەكەی 5 ئینجە و یەك گیگابایت رامەكەیەتی. هاردەكەی 8 گیگابایتە. دوو كامێرای هەیە، ئەوەی پێشەوە 3 میگاپیكسلە و ئەوەی دواوەش 5 میگاپیكسل. چەندین دوگمەی لەسەرە كە تایبەتن بە گەمەكردن.
