كیبۆردی تایبەت بە مۆبایل

كیبۆردی تایبەت بە مۆبایل
كیبۆردی تایبەت بە مۆبایل
مۆبایلە هۆشمەندەكان لە زۆر شتدا كاریگەریی لاپتۆپیان هەیە و ئەركەكانی لاپتۆپ رادەپەڕێنن، بەڵام چونكە كیبۆردی سەر مۆبایلەكە ئەوەندە بچووكە ناكرێت جێگای هەر دەپەنجە بێتەوە، بۆیە تایبكردن لەسەر مۆبایلەكان گەلێك دژوارە. لەم دواییەدا كۆمپانیای NFC كیبۆردێكی تایبەت بە مۆبایلی بەرهەم هێناوەكە لە رێگای بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت. بەهۆی كیبۆردەكەوە دەكرێت لە ماڵەوە یان لە شوێنی كار لەبری كاركردن بە لاپتۆپ كار بە مۆبایلە سمارتەكەت بكەی و بەهۆی ئەو كیبۆردەوە تایب بكەی. كیبۆردەكە ماوسێكی تایبەتیشی تێدایە بۆ كاركردن لەسەر ئینتەرنێت و كردنەوەی لاپەڕەكانی ئینتەرنێت زۆر گونجاوە.
Top