ئێكس بۆكس بۆ مۆبایل
لەم رۆژانەدا نوێترین ئامێری گەمەكردنی ئێكس بۆكس واتە ڤێرژنی چوار لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە كەوتە بازاڕەوە، كۆمپانیای ناوبراو بەڵێنی دا ڤێرژنێكی تایبەتی ئێكس بۆكس بە مۆبایل بەرهەم بێنێت.
مۆبایلە ئێكس بۆكسەكە كە لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە دیزاین كراوە، سیستەمی بەگەڕخەری ویندۆز8ی لەسەرە، ئەو گەیمانەی كە لە ئێكس بۆكسدا هەن لەویش دا هەن، لە پێشەوەی ئەو مۆبایلە كامێرایەكی 15 میگاپیكسلی هەیە لەگەڵ ئەوەیدا كە جوڵەكانی بەكارهێنەرەكەی لەكاتی یاریدا دووپات دەكاتەوە دەتوانرێت پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ ئەوانەی ئەو ئامێرەیان هەیە دابمەزرێنێ. شاشەكەی 6 ئینجە و فول ئێچ دییە. پرۆسیسەرەكەی 8 ە و رامەكەی 4 گیگابایتە. هاردەكەی 128 گیگابایتە. جگە لەوەش دەكرێت میمۆری 64 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت.
