فلاش میمۆرییەكی بەهێز لە بواری ئەمنییەتییەوە
فلاش میمۆری لەگەڵ ئەوەیدا كە گونجاوترین ئامێرە بۆ راگواستن و هەڵگرتنی داتاكان، بەڵام بەهۆی قەبارەی بچووكییەوە، ئەگەری ون بوون و دزرانی زیاترە. لەراستیدا فلاش میمۆری وەك چەكێكی دەستی هاككەرەكانیش سوودی لێوەردەگرێت بۆ دزەكردن ناو تۆڕەكانی بانك یان ئیدارەیەك یان شوێنێكی گرنگ و هەستیار...
كۆمپانیایەك بۆ چارەسەری ئەم گرفتانەی بەهۆی فلاش میمۆرییەوە چێ دەبن، فلاش میمۆری جۆری data traveler vault privacy بەرهەم هێناوە، كە تواناكانی وەك پەسۆرد لەسەردانان، بوونی ئەنتی ڤایرۆس لەناو فلاش میمۆرییەكەدا، هەروەها سیستەمی بەرگری لە ئاست دزەكردنی ترۆجان و ڤایرۆس و كرمی كۆمپیوتەریدا هەیە.
