قاپووتیش بوو بە دیجیتالی!!

قاپووتیش بوو بە دیجیتالی!!
قاپووتیش بوو بە دیجیتالی!!
پێشووتریش لە چەندین بابەتدا ئاماژەم بەوە كردبوو كە لەسەردەمێكدا دەژین خەوتن و خەون و خواردن و رۆیشتنیشمان بەرەو دیجیتالی چووە و ئامێری دیجیتالی نوێ رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبن، وەك كاتژمێری دیجیتالی، فڵچەی ددانی دیجیتالی، پەنجەوانەی دیجیتالی، ئەمجارەیان پاڵتۆی دیجیتالی!!
ئەم پاڵتۆیەی )قاپووت( كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، ناسراوە بە قاپووتی جۆری M كە تەواو سمارت و ژیرۆكە، چونكە تەڕ نابێت. سیستەمی گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان واتە G4 لەم پاڵتۆیەدا هەیە. دەكرێت لە رێگای ئەو پاڵتۆیەوە ئەنتەرنێت وەربگری و لەگەڵ مۆبایلەكەت لە پەیوەندیدابێت. مانگانە 1 گیگابایت ئەنتەرنێت بەخۆڕایی دەبەخشێتەوە، بەڵام تەنیا لە 80 شاری ئەمەریكادا. هەروەها دەتوانرێت مۆبایلەكەت بەهۆی ئەو پاڵتۆیەوە شەحن بكەیەوە.
Top