سایتێك سایتەكان بە خولانەوە نیشان دەدات
لە جیهانی ئینتەرنێتدا كە خۆی لە ملیۆنان سایت دەدات، سەدان سایت هەن كە تەنیا تایبەتن بە سەرگەرمی و سوودێكی ئەوتۆیان نییە، واتە تەنیا بەمەبەستی خۆخافڵاندن یان خۆ سەرگەرمكردنن. بۆ نموونە سایتی http://therevolvinginternet.com/ كە هیچ سوودێكی ئەوتۆی نییە، لەو سایتەدا سایتەكان بە خولانەوە و سووڕانەوە نیشان دەدات، واتە یەكەمجار كە دەیكەیەوە سایتی گوگل دەكرێتەوە كە وەك بازنەیەك بە ئاراستەی كاتژمێردا دەخولێتەوە، ئەوە رێگر نابێت لەسەر ئەوەی كە نەتوانی ئەوەی مەبەستتە و بەدوایدادەگەڕێی لە بۆكسەكەدا بینووسی، دوای ئەوەی كە ئەو سایتەی مەبەستتە لە بۆكسەكەدا نووسیت، ئیدی ئەو سایتە دەكرێتەوە، بەڵام بەردەوام بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە.
