یاری رۆژنامەنووسەكە بەدوای راستییەكاندا دەگەڕێ
لە جیهانی گەمەی ئەلكترۆنیدا بە هەزاران گەیم هەن كە هەركامیان بەكارهێنەری تایبەت بەخۆی هەیە، هەندێك لە گەیمەكان “ئەكشن”ن واتە لەودا شەڕ و كوشتن و جوڵەی زۆری تێدایە، هەندێكیان ستراتیژین واتە بەكارهێنەر خۆی دەبێت ستراتیژییەتیی خۆی لەگەمەكەدا دیاری بكات، وەك گەمەكانی چاخی شایان و سەردەمی شەڕی خاچپەرستان...تاد. هەندێكیشیان تایبەت بە رووداوێكی تایبەت وەك گەمەی Secret Files Sam Peters كە گەمەیەكە باس لە رووداوێكی گرنگ دەكات. لەو یارییەدا بەكارهێنەر دەبێت رۆڵی رۆژنامەنووسێك ببینێ و بۆ كارێكی گرنگ رەوانەی ئەفریقیا دەكرێت تاكو لەو كارەساتە سەیرو سەمەرانەی كە روو دەدەن زانیاری كۆبكاتەوە. لەو بەرپرسیارییەتەدا دەبێت بچی بۆ شوێنی مەترسیدار كە پڕن لە نەێنی و رازی شاراوە. یارییەكە زۆر سەرنج راكێشە. یارییەكە بۆ زۆربەی تەمەنەكان دەگونجێت.
