ئە‌و وێنانە‌ی بە‌ مۆبایل دە‌یانگری كوالیتان بە‌رز بكە‌وە‌

ئە‌و وێنانە‌ی بە‌ مۆبایل دە‌یانگری كوالیتان بە‌رز بكە‌وە‌
ئە‌و وێنانە‌ی بە‌ مۆبایل دە‌یانگری كوالیتان بە‌رز بكە‌وە‌
مۆبایلە‌ هۆشمە‌ندە‌كان زۆربە‌یان كامێرای باشیان هە‌یە‌ و كوالیتی وێنە‌كانیان گونجاوە‌، بە‌ڵام هە‌ندێكیان ئە‌و كوالیتیە‌یان نییە‌، یان هە‌ندێكیان لە‌ رووناكیدا كوالیتی وێنە‌كانیان جوانە‌، بە‌ڵام ئە‌و شوێنە‌ی رووناكی لێ نییە‌ كوالیتی وێنە‌كانی تێكدە‌چێت. گە‌ر دە‌زانی كوالیتی وێنە‌كانی سە‌ر مۆبایلە‌كە‌ت باش نییە‌ ئە‌وە‌ پرۆگرامی Powercam دابە‌زێنە‌ سە‌ر مۆبایلە‌كە‌ت. ئە‌م پرۆگرامە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین پرۆگرامە‌كانی فیلم و وێنە‌ هە‌ڵگرتنە‌وە‌ بە‌ مۆبایل. وە‌ك باشترین پرۆگرامی وێنە‌گرتن لە‌ وڵاتی چین ناسراوە‌. بە‌شێك لە‌ تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی پرۆگرامە‌كە‌ ئە‌وانە‌ن: وێنە‌ ەە‌ڵگرتنە‌وە‌ بە‌ كوالیتی فول ئیچ دی و دانانی ئێفكێت لە‌سە‌ر وێنە‌. توانای ەاوبە‌شكردنی وێنە‌ و فیلمە‌كان لە‌ تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كاندا و 8 حاڵە‌تی جۆراوجۆر بۆ وێنە‌گرتن.
Top