ركابە‌رێكی نوێ بۆ كاتژمێرە‌ ژیرۆكە‌كە‌ی سامسۆنگ

ركابە‌رێكی نوێ بۆ كاتژمێرە‌ ژیرۆكە‌كە‌ی سامسۆنگ
ركابە‌رێكی نوێ بۆ كاتژمێرە‌ ژیرۆكە‌كە‌ی سامسۆنگ
لە‌ جیهانی تە‌كنە‌لۆژیای دیجیتالیدا ركابە‌ری و ململانێیە‌كی زۆر هە‌یە‌، ئە‌مساڵ ساڵی ركابە‌ری لە‌ نێوان كاتژمێرە‌ هۆشمە‌ندە‌كاندایە‌. كۆمپانیاكان هە‌ركامیان لە‌لای خۆیە‌وە‌ هە‌وڵ دە‌دە‌ن بە‌رهە‌مێكی نوێتر و جیاوازتر لە‌ ركابە‌رە‌كە‌یان بخە‌نە‌ بازاڕە‌وە‌. یە‌كێك لە‌ كۆمپانیا نوێیە‌كانی ئە‌م بوارە‌، كۆمپانیای Fitbitە‌ كە‌ كاتژمێرێكی هۆشمە‌ندی بە‌ناوی Force بە‌رهە‌م هێناوە‌. ئە‌م كاتژمێرە‌ لە‌ راستیدا ركابە‌رێكی جدییە‌ بۆ كاتژمێری galaxy Gearی سامسۆنگ، ئە‌م كاتژمێرە‌ بۆ ئە‌و كە‌سە‌ی نیازی هە‌یە‌ كێشی جە‌ستە‌ی دابە‌زێنێت و یان وە‌رزش بكات زۆر گونجاوە‌، چونكە‌ كاتژمێرە‌كە‌ لە‌گە‌ڵ مۆبایلە‌ هۆشمە‌ندە‌كان پە‌یوە‌ند دە‌درێ و پرۆگرامی پێوە‌ری بە‌رزایی و پێوە‌ری دابە‌زاندنی كالۆریی لە‌گە‌ڵدایە‌. كاتژمێرە‌ هۆشمە‌ندە‌كە‌ بە‌ردە‌وام ئاگاداری تە‌ندروستیی خاوە‌نە‌كە‌یە‌تی و پێی دە‌ڵێت چ بكات بۆ ئە‌وە‌ی كە‌ كێشی دابە‌زێنێت. هە‌روە‌ها لە‌سە‌ر شاشە‌ی مۆبایلە‌كە‌ نیشاندە‌دات كە‌ لە‌ ماوە‌ی رۆژێكدا توانیویە‌تی بە‌ چە‌ند قادرمە‌دا سە‌ربكە‌وێت، كاتژمێرە‌كە‌ بە‌ ئاو تێكناچێت جگە‌ لە‌وە‌ش كامێرایە‌ی وێنە‌گرتنیشی ەە‌یە‌.
Top