ئولترابوكیش بوو بە‌ گە‌یمە‌ر

ئولترابوكیش بوو بە‌ گە‌یمە‌ر
ئولترابوكیش بوو بە‌ گە‌یمە‌ر
لە‌ جیهانی دیجیتالی نوێدا وشە‌ و دە‌ستە‌واژە‌ی نوێش سە‌رهە‌ڵدە‌دە‌ن وە‌ك وشە‌ی تە‌بلێت، ئولترابووك، فە‌بلێت..تاد. ئولترابووك چ ئامێرێكە‌؟ ئولترابووك تە‌واو دیزاین و ستایل و كاركردی لاپتۆپی هە‌یە‌، واتە‌ لاپتۆپێكە‌ بە‌ تە‌واو مانا، تە‌نیا جیاوازیی ئولترابووك لە‌گە‌ڵ لاپتۆپ لە‌وە‌دایە‌ كە‌ دە‌بێت كێشی ئولترابووك سووك بێت، ئە‌ویش بە‌ دانان‌ی DVD drive واتە‌ شوێنی دی ڤی دی لە‌ ئولترابووكدا، هە‌روە‌ها دە‌بێت زۆریش تە‌نك بێت. ئە‌گە‌ر ئە‌و دوو تایبە‌تمە‌ندییە‌ی نە‌بن ئە‌وە‌ دە‌بێتە‌ لاپتۆپ.
نوێترین مۆدێلی ئولترابووك كە‌ بە‌ Blade pro ناسراوە‌، لە‌ریزی ئولترابووكە‌ گرانباییە‌كانە‌ و لە‌لایە‌ن كۆمپانیای RAZAERە‌وە‌ بە‌رهە‌م هاتووە‌. ئە‌م ئولترابووكە‌ تە‌واو بۆ یارییە‌ ئە‌لكترۆنییە‌ ئاست بە‌رزە‌كان چێكراوە‌، چونكە‌ پرۆسیسە‌ری چوار ناوە‌كی لە‌گە‌ڵدایە‌، رامە‌كە‌ی 8 گیگابایتە‌. هاردە‌كە‌ی 256 گیگابایتە‌. كارتی گرافیكە‌كە‌ی 2 گیگابایتە‌. شاشە‌كە‌شی 17.3 ئینجە‌ و سە‌رووی فول ئیچ دییە‌. وێب كە‌م و سێ شوێنی دانانی USB.3 و شوێنی دانانی HDMI هە‌یە‌. سیستە‌می ویندۆز 8ی لە‌سە‌رە‌، بە‌ڵام نرخە‌كە‌ی زۆر گرانە‌ و سە‌رووی سێ هە‌زار دۆلارە‌.
Top