ماددەیەك مۆبایلە سمارتەكان لە ئاست پێكەوتندا دەپارێزێت
مۆبایلە زیرەكەكان، جگە لەوەی كە گەلێك ئەرك ئەنجام دەدەن، لەبارەی تێچوونیشەوە گرانبایین، هەرچەندە هەندێكیان لە ئاست پێكەوتن و تەڕبووندا خۆراگرن، بەڵام گشتیان وا نین. لەم دواییەدا كۆمپانیای Evolutive Labs كە لەلایەن چەند قوتابییەكەوە سەرپەرشتی دەكرێت، توانی ماددەیەكی پارێزەر بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان چێ بكات كە بە Rhino Shield ناسراوە، ئەم ماددەیە دەتوانێت مۆبایلەكەت لە ئاست هەرپێكەوتنێكدا بپارێزێت. ئەم ماددەیە روونە وەك لەزگەیەك لە شاشەی مۆبایلەكان دەدرێت و ئەوكات كە مۆبایلەكە لە بەرزاییش بكەوێتە خوارەوە هیچی لێنایەت. ئەم ماددە لەزگە شێوەیە لە شەش لا پێكەاتووە، هەربۆیە لەئاست پەڵەگرتن، لێخشاندن، بەركەوتن، تەڕبوون مۆبایلەكە دەپارێزێت.
