باتریەكی تەنك وەك كاغەز لوول دەدرێت
لە جیهانی دیجیتالی نوێدا هەرجارە و بەرهەمێكی نوێ و خزمەتگوزارییەكی نوێ دەبێتە باو، ماوەیەك بوو ئامێرەكان بە بەرهەم هێنانی سێ رەهەندی واتە 3Dیان گرتبوو، هەربۆیە تەلەڤزیۆنی سێ رەهەندی، مۆبایلی سێ رەهەندی، كۆمپیوتەری سێ رەهەندی...تاد بەرهەم هاتن. یەك دوو ساڵیشە هەوڵ دەدەن ئامێری تەنك بەرهەم بەێنن كە بكرێت بنووشتێتەوەو بە ئاسانی هەڵبگیردرێت. سامسۆنگ و ئیڵ جی هەركام بە جیا لە یەك كاتدا هەوڵیاندا مۆبایلی تەنك كە توانای لوولدان و نووشتاندنەوەی هەبێت بەرهەم بێنن، لەو هەوڵەشیاندا سەركەوتن، بەڵام گرفتێك لەو مۆبایلانەدا هەبوو كە سامسۆنگ ئەم گرفتەشی چارەسەر كرد، ئەویش گرفتی باترییەكەی بوو كە نەدەكرا بنووشێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان سامسۆنگ جۆرە باترییەكی بەرهەم هێناوە كە دەنووشێتەوە و لوول دەدرێ و دەپێچرێتەوە.
