فۆرد تێكه‌ڵ كردنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و هێز و پته‌وی
ئا/ خه‌لیل سلێمان
كۆمپانیای فۆرد رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جار نوێترین ئۆتۆمبیله‌كانی خۆی له جۆری (سیدان) قه‌باره ناوه‌ندی فیوجنی نوێ به ته‌واوی دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئۆتۆمبیلی ئیكۆسپۆرت كه ئۆتۆمبیلێكه بۆ مه‌به‌ستی جیا به‌كاردێت، له پیشانگای دوبه‌ی ده‌خاته ڕوو به‌مه‌ش نه‌وه‌ی نوێی ئۆتۆمبیله‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات كه له زۆر رووه‌وه نموونه‌یه.
له‌رووی ده‌ره‌وی به نوێترین ئۆتۆمبیله‌كانی زنجیره‌ی فۆرد داده‌نرێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌می به‌كارهێنانی به‌نزین، فیوجن كۆمه‌ڵێك ته‌كنۆلۆژیای نوێی تێدا به‌كارهاتووه بۆ یارمه‌تیدانی شوفێران وه‌ك ئامێری هه‌ست پێكردن و چه‌ندین كامیره و رادار كه وا له ئۆتۆمبیله‌كان ده‌كات كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی دێنه سه‌ر رێگای، هه‌روه‌ها وا له شوفێر ده‌كات له یه‌ك رێڕه‌ودا ئۆتۆمبیله‌كه لێبخوڕیت و خێرایی به‌پێی بارودۆخی جوڵه‌ی گۆڕاوی ئۆتۆمبیله‌كه بگۆڕێت و دیاریكردنی شوێنی گونجاو بۆ را‌گرتن و یارمه‌تیدانی شوفێر له پارك كردنی كاتێك بۆ شوفێر ئه‌سته‌م بێت، لاری براینی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فۆرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فیجن رایگه‌یاند كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێتی دیكه‌شی هه‌یه وه‌ك:
• سیستمی هێشتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ئه‌ویش به هاوكاری چه‌ند كامیرایه‌كی تایبه‌ت كه له پێشه‌وه‌ی ئاوێنه‌كان دانراوه، هه‌روه‌ها كاتێك شوفێر نووست یان له رێگا لایدا ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
• رێكخه‌ری خێرایی ACC: به بوونی رادارێك چاودێری رێگا ده‌كات له كاتی بوونی قه‌ره‌باڵغی خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
• یارمه‌تیده‌ری گۆشه‌ی چالاك: ئه‌مه‌یان یارمه‌تی شوفێر ده‌دات بۆ پارك كردنی ئۆتۆمبیله‌كه له شوێنی گونجاو.
• سیستمی زانیاری گۆشه نه‌بینراوه‌كان®BLIS و سیستمی ئاگادار كردنه‌وه له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه CTA.
• سیستمی زانیاری گۆشه نه‌بینراوه‌كان بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی شوفێر له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ناكاوی ئۆتۆمبیلێك، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بكه‌وێته نێوان دوو ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌وه.
فۆرد فیوجن نوێترین سیستمی ده‌نگی تێدا به‌دی ده‌كرێت سیستمی SYNC وته‌كنۆلۆژیای MyFord Touch، یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه زیادانه ده‌دات كه ره‌نگه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی شوفێر بیری بۆ شوێنێكی دیكه بڕوات به‌مه‌ش ده‌ستی له‌سه‌ر سوكان ده‌بێت و چاویشی له رێگا، هه‌روه‌ها سیستمی ANCی هه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ده‌نگی ژاوه‌ژاوی ده‌ره‌وه.
له بواری به‌هێزی و پته‌وی هێزی هه‌یكه‌لی 10% زیاد كراوه به به‌كارهێنانی پۆڵای به‌هێزی وه‌ك بۆرۆن.
