لە رێگای دوورەوەمۆبایلەكەت كۆنترۆڵ بكە

لە رێگای دوورەوەمۆبایلەكەت كۆنترۆڵ بكە
لە رێگای دوورەوەمۆبایلەكەت كۆنترۆڵ بكە
نزیكەی مانگێك لەمەوبەر كۆمپانیای گوگڵ نوێترین خزمەتگوزاری تایبەت بەو مۆبایلانەی كە دەدزرێن یان ون دەبن بڵاو كردەوە ئەویش سیستەمی Android device manager كە بەەۆیەوە دەكرێت شوێنی مۆبایلەكەت لە هەر جێگایەك بێت بدۆزێتەوە، (بەڵام هەتا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو خزمەتگوزارییە وڵاتی عێراقی نەگرتۆتەوە). ئەم خزمەتگوزارییە ئەم رۆژانە زیاتر پەرەی پێدراوە و خزمەتگوزاری لە دوورەوە داخستن و قفڵكردنی مۆبایلەكەشی تێدا گونجێندراوە، بۆ نموونە كاتێك كە مۆبایلەكەت ون دەبێت، دەكرێت لە رێگای ئەنتەرنێتەوە قفڵی بكەی یان ئەو فایل و داتانەی كە لەسەر مۆبایلەكەن بسڕیەوە.
بۆ ئەوانەی كە نیازیانە ئەم خزمەتگوزارییە دابەزێننە سەر مۆبایلەكەیان دەبێت لەسەرەتادا سەر لە Google settings app بدەن كە لە مۆبایلەكەی خۆیاندا هەیە، پاشان فەرمانی allow remote lock and factory reset چالاك بكەن و تا بكرێت بەهۆیەوە مۆبایلەكە لە رێگای دوورەوە دابخەی. تەنانەت ئەگەر ئەو كەسەی مۆبایلەكەی دزیوە بیەوێ پاسۆردەكەشت بزانێت دیسان لە رێگای ئەنتەرنێتەوە دەتوانی پاسۆردەكەی بگۆڕی.
Top