وێنە و فیلمی سەر مۆبایلەكان لە تەلەڤزیۆن سەیر بكەن
پەیوەندیی نێوان ئامێرە دیجیتالییەكان نزیكتر دەبێتەوە، ئێستا بە ئاسانی دەكرێت لاپتۆپەكەت لە تەلەڤزیۆن پەیوەند بدەیت و فیلم و وێنەكانی سەر لاپتۆپەكەت لە تەلەڤزیۆن سەیر بكەیت، یان تەلەڤزیۆن وەك شاشەی لاپتۆپەكەت دابنێیت. بە پەرەسەندنی مۆبایلە سمارتەكانیش هەوڵدراوە پەیوەندیی نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەر یان مۆبایل و تەلەڤزیۆن نزیكتر بێتەوە، بۆ نموونە ئامێری جۆری HomeSynec كە ئامێرێكە بەهۆیەوە دەتوانرێت وێنە و فیلمەكانی سەر مۆبایل لە تەلەڤزیۆن سەیر بكەی، ئەم ئامێرەی سامسۆنگ هەوڵێكە بۆ ركابەریی لەنێوان ئەپل و خزمەتگوزاری ئەپل تیڤی.
ئەم ئامێرە كە لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە بەرهەم هاتووە تەنیا لەگەڵ ئامێرەكانی خۆی وەك گەلەكسی S4 و گەلەكسی نۆت 3 كار دەكات.
ئەم ئامێرە تەلەڤزیۆنەكە وەك مۆبایل لێدەكات و مۆبایلەكە وەك ریمۆت كۆنترۆڵ كار دەكات. ئامێری ناوبراو لەگەڵ 8 ئەكاونتی جۆراوجۆر واتە بۆ 8 مۆبایل لەیەك كاتدا دەگونجێت، هاردی ئامێرەكە 1 ترابایتە.
