مۆبایلێكی ژیرۆكی دیكە لە جیهانی مۆبایلدا

مۆبایلێكی ژیرۆكی دیكە لە جیهانی مۆبایلدا
مۆبایلێكی ژیرۆكی دیكە لە جیهانی مۆبایلدا
رۆژ لەگەڵ رۆژ مۆبایلە ژیرۆكەكان شوێنی مۆبایلی كلاسیكی دەگرنەوە، ئەو مۆبایلانەی كە لەم هەرێمەدا كڕیار و فرۆشیار بە ویستی خۆیان ناویان لێدەنان. دەركەوتنی مۆبایلە هۆشمەندەكان رێگری كرد لەو ناولەسەردانانەی كە تەنیا لەم هەرێمەی پێی دەناسران.
مۆبایلی هۆشمەندی Oppo N1 یەكێكە لەو مۆبایلە هۆشمەندانە كە تایبەتمەندییەكی جیاوازی هەیە لەگەڵ مۆبایلەكانی دیكە ئەویش لە كامێراكەیدایە.
كامێرای لە ناو مۆبایلە هۆشمەندەكاندا رۆڵێكی گرنگ دەبینێ، بەكارهێنەر دەیەەوێت مۆبایلێك هەڵبگرێت كە تا رادەیەك رۆڵی كامێرای دیجیتالی كەم بكاتەوەو مۆبایلێك هەم كامێرایەكی باش بێت و هەم مۆبایلێكی سەركەوتوو.
مۆبایلی جۆری Oppo N1 جیاوازی لەگەڵ مۆبایلەكانی دیكە ئەوەیە كە تەنیا یەك كامێرای هەیە و كامێرای پێشەوەی یان پشتەوەی نییە بەڵكو كامێراكە بەویستی بەكارهێنەرەكەی دەسووڕێت و بەكارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی وێنەی خۆی بە كوالیتی بەرز بگرێت. كوالیتی كامێراكە 13 میگاپیكسلە، و لێنزی جۆری F/2.0 هەیە. هەروەها هەستەوەرەیكی تایبەتی هەیە بۆ وێنەگرتنێكی جوان. بەهۆی لێنزەكە دەكرێت هەتا 10 یا 15 بەرابەر وێنەكە گەورە بكەی. تایبەتمەندییەكی دیكەی مۆبایلە ژیرۆكەكە ئەوەیە كە گەر دەست بە پشتی دابێنی و دەكرێت لە ئینتەرنێتدا لاپەڕەیەك بۆ سەرێ و خوارێ ببەی یان كتێبێك كە دەیخوێینەوە لاپەڕەكانی بۆ خوارێ و سەرێ بدەی. بەهۆی شاشە گەورەكەی كە 5.9 ئینجە لە ریزی مۆبایلە فەبلێتەكان دەژمێردرێت، كێشی مۆبایلەكە 213 گرامە. رامی مۆبایلەكە 2 گیگابایتە.
Top