كۆنسۆلێكی نوێی یاریی ئەلكترۆنی
یاریی ئەلكترۆنی لەم سەدەیەدا نە تەنیا بۆ چینێكی تایبەتی وەك هەرزەكار و منداڵە، بگرە ئەوانەی كەوتوونەتە نێوساڵەوەو بە ساڵدا چوونە یاریی ئەلكترۆنی دەكەن، هەرچەندە یاریی ئەلكترۆنی لەلای ئێمە تەنیا سنووردار كراوە بۆ تەمەنێكی تایبەت، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیەان یارییە ئەلكترۆنییەكان تەمەن ناناسن. هەربۆیە رۆژ بەرۆژ هەم یاری نوێ و هەم ئامێری تایبەت بە یاریی ئەلكترۆنی نوێ بەرهەم دێن. لەم ماوەیەدا كۆنسۆلێكی (واتە ئامێریكی تایبەت بە یاری كردنی ئەلكترۆنی) نوێ بەناوی mad catz MOJO لەلایەن كۆمپانیای mad catzەوە بەرهەم هاتووە. بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی ئامێری ناوبراو ئەمانەن:
پرۆسیسەر و سیستەمی خێراییەكەی 1.8 گیگاهێرتزە لە جۆری Tegra 4. رامەكەی 12 گیگابایتە كە بۆ ئامێرێكی یاریكردن گەلێك زۆرە، هاردی ناوخۆی 16 گیگابایتە لەگەڵ بوونی شوێنی دانانی میكرۆ كارد و هەروەها شوێنی كێبڵی HDMI. سیستەمی بلوتوس و وای فای. خوێندنەوەی فلاش میمۆری و جۆرەكانی USB. جێگای ئاماژە پێدانە ئامێری ناوبراو سیستەمی ئەندرۆید دەخوێنێتەوە.
