لەم سایتەدا دەكرێت سەیری گشت تەلەڤزیۆنەكان بكەیت
زۆر سایت هەن كە ئەركیان نیشاندان و پەخشكردنی پرۆگرامەكانی تەلەڤزیۆنە سەتەلایتییەكانە، یەكێك لەم سایتانە سایتی www.viewmy.tvیە، بەهۆی ئەم سایتەوە دەتوانی كەناڵە تایبەتییەكان لە هەر گۆشەیەك لە جیەاندا بڵاوبكرێنەوە بدۆزیەوەو سەیریان بكەیت.
گەر حەز دەكەیت سەیری لیستی ئەو تەلەڤزیۆنانەی بكەیت كە لەگەڵ ویستی تۆ دەگونجێن دەكرێت ئەو لیستەی كە مەبەستتە هەڵبژێریت. جگە لەوەش دەتوانیت بەپێی تەلەڤزیۆن وڵات و كیشوەرەكانیش هەڵبژێریت. كاتێك كە وڵاتێك هەڵدەبژێریت، لەلای چەپی سایتەكەدا لیستێك لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەم وڵاتە دەكرێنەوە.
