پرۆگرامێك بۆ دەستكاریكردنی فیلم

پرۆگرامێك بۆ دەستكاریكردنی فیلم
پرۆگرامێك بۆ دەستكاریكردنی فیلم
بۆ دەستكاریكردنی وێنە و فیلم سەدان پرۆگرامی تایبەت هەن، كە هەر كامیان كاركردی تایبەت بەخۆیان هەیە، یەكێك لەو پرۆگرامە سەركەوتووانە پرۆگرامی Oposoft Video Editor ـە. كاركردنی پرۆگرامی ناوبراو ئەوانەن: زۆر بەئاسانی دەكرێت فۆرماتە ڤیدیۆییەكان بۆ یەكتر بگۆڕدرێن. بە ئاسانی دەكرێت سوودی لێوەربگیرێت. بە سوود وەرگرتن لەو پرۆگرامە دەتوانیت ئەو بەشانەی كە لە ڤیدیۆ پێویستت پێی نییە ببڕیت. هەروەها توانای دانانی چەندین فۆرماتی ڤیدیۆیی لە یەك فایلدا هەیە. دەشكرێت فایلە ڤیدیۆییە گەورەكان بكەیت بە چەندین كلیپی بچووك. زۆربەی فۆرماتەكانی تایبەت بە رەنگ و دەنگ دەخوێنێتەوە.
Top