هواوی دەیەوێ ركابەرێتیی گالاكسی و ئایفۆن بكات

هواوی دەیەوێ ركابەرێتیی گالاكسی و ئایفۆن بكات
هواوی دەیەوێ ركابەرێتیی گالاكسی و ئایفۆن بكات
دوای ئەوەی كە بەشێكی زۆری كۆمپانیای نۆكیا لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە كڕدرا، ئیدی ئەم كۆمپانیایە تەواو لاواز بوو، هەربۆیە كۆمپانیای دیكە شوێنی گرتوونەتەوە، كۆمپانیا ەواوی Huawei بۆ مۆبایل كە كۆمپانیایەكی چینییە، لەم بۆشاییەی نۆكیادا پلانێكی نوێی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێت ركابەرێتی مۆبایلە زیرەكەكان بكات بەتایبەتی ئای فۆن و سامسۆنگ گالاكسی، چونكە ئەم دوو كۆمپانیایە تا رادەیەك هۆكار بوون كە نۆكیا بچێتە پاڵ مایكرۆسۆفتەوە. دواین مۆبایلی زیرەكی، مۆبایلی (Huawei ascend p6)ـە كە هەموو تایبەتمەندییەكانی گالاكسی و ئایفۆنی تێدایە، هەروەها چەند تایبەتمەندییەكی دیكەشی تێدایە كە لە مۆبایلەكانی دیكەدا نییە لەوانە تەنكی شێوەكەی كە تا ئێستا بە تەنكترین مۆبایل دابنرێت، هەروەها سیستەی(back up)ی هەیە كە بەكارهێنەر دەتوانی هەموو كارەكانی پێشووتری بگەڕێنتەوە شوێنی خۆی وەك یاری و نامە و ئەپلیكەیشنەكان و لە 57 وڵاتدا گرەنتی یەك ساڵی هەیە.
Top