بۆ بلوتوسەكان پەیوەندییان پێكەوە نامێنێ؟
دەكرێ بڵێین بلوتوس ئاسانترین رێگای ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانە لە نێوان مۆبایل و تەبلێتەكاندا، لەم دواییانەدا تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكانیش سیستەمی بلوتوسیان هەیە، ئەم سیستەمە كاتێك كاریگەریی هەیە كە لە پەیوەندیكردندا هیچ گرفتێك نەیەتەپێش. ئەگەر گرفت لە نێوان پەیوەندیی دانەمەزرانی بلوتوسەكاندا هەیە ئەم رێگاچارەسەرییانە بگرە بەر.
بەرلە هەمووشتێك دەبێ ئەمە بزانرێت گرفتەكان پەیوەندییان بە پرۆگرام و سەختە ئامرازەوە هەیە، بۆ روونكردنەوەی زیاتر هەتا ئێستا سیستەمی 4ی بلوتوس هەیە، ئەگەر ئامێرێك سیستەمی 2 یان 3ی لەسەر بێت یەكێكیشیان سیستەمی 4 ئەوە پەیوەندی لەنێوانیاندا دروست نابێت.
جار هەیە رەنگە مۆبایلەكەت سیستەمی بلوتوسی 4ی لەسەر بێت، بەڵام پرۆگرامی ئەندرۆیدی سیستەم 3یە، ئەمەش گرفتێك دروست دەكات لەنێوانیاندا. هەروەها ئامێرەكانی بلوتوسیش دەبێت لە یەك نزیك بن، بۆ نموونە تۆ ناكرێت ماوسێك كە سیستەمی بلوتوسی لەسەرە، لەگەڵ كامێرایەكی دیجیتالی كە ئەویش ئەو سیستەمەی لەسەرە پێكەوە پەیوەندییان دابمەزرێنیت. بەڵام دەكرێت مۆبایلێك و هیندزفری پێكەوە لە پەیوەندیدابن. هەروەها دەبێت بلوتوسەكەت لە حاڵەتی ناسیندا دابنێیت، ئەگەر ئەوانە پێكەوە یەكتر نەناسن پێكەوە پەیوەندییان نابێت..
