وەكمەنەكانیش بەرگی ئەندرۆیدی دەپۆشن

وەكمەنەكانیش بەرگی ئەندرۆیدی دەپۆشن
وەكمەنەكانیش بەرگی ئەندرۆیدی دەپۆشن
سیستەمی ئەندرۆید ئێستا شوێنی زۆر لە سیستەمەكانی دیكەی گرتۆتەوە، بەتایبەتی لە مۆبایل و تەبلێتەكاندا، چونكە هەم بەكارهێنانی ئاسانە و هەمیش لەبەر ئەوەی كۆدی كراوەیە هەزاران پرۆگرامی تایبەت بەو سیستەمە دروست كراون و دروستیش دەكرێن.
لەسەردەمێكدا كە هیچ ئامێرێكی دیجیتالی نەبوو، وەكمەنەكانی سۆنی شوێنی هەمووشتێكیان گرتبۆوە، هەر گەنجێكت دەدیت وەكمەنێكی پێبوو، ئەوكات كاسێتی دەخوێندەوە، بەڵام ئێستا بە هەزاران جۆری وەكمەنی دیجیتالی هەن، كۆمپانیای سۆنی لەم دواییەدا جۆرێك لە وەكمەنی بەرهەم هێناوە كە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، ئەم وەكمەنە بە ناوی ZX1 ناسراوە كە 128 گیگابایت هاردەكەیەتی. واتە بە قەد كۆمپیوتەرێك، دەیان فۆرماتی دەنگ دەخوێنێتەوە. جگە لەوەش سیستەمی بلوتوس و سیستەمی NFC لەسەرە.
Top