بەبێ كامێرا وێنە بگرە
رەنگە ئەم مانشێتەی سەرەوە تا رادەیەك جێگای سەرنج و تێڕامان بێت، ئاخر چۆن دەكرێت بەبێ كامێرا وێنە بگیرێت؟! بەڵام لەم جیهانی تەكنەلۆژیای ئەمڕۆدا هیچ شتێك جێگای سەرسوڕمان نییە، ئامرازە دیجیتالییەكان ئەوەندە بچووك دەبنەوە وەكو نەبن وایە، هەروەك ئەم كامێرایەی كە ئەوەندە بچووكە وەك ئەنگوستیلە لەپەنجە دەكرێت، كامێرای Air click ئەو كامێرایە كە وەك ئەنگوستیلە وایە، تەنیا ئەوەندە بەسە كە هەستەوەر و پارچەیەكی دیكە لە پەنجە بكرێن و وابنوێنی كە وێنە دەگری، بەڵام بەڕاست وێنە دەگیرێت، پاش گرتنی وێنەكە دەستبەجێ لە رێگای بلوتوسەوە بۆ مۆبایلەكەت دەنێردرێت.
