لینۆڤ و ئولترابوكێكی نوێ
بەرلە هەمووشێتك پێویستە پێناسەی ئولترابوك بكەین، ئولترابوك نە تەبلێتە و نە لاپتۆپ، زیاتر لە لاپتۆپ دەچێت، بەڵام جیاوازییەكەی ئەوەیە كە زۆر تەنكە و DVD و CD ناخوێنێتەوە و كێشەكەی زۆر كەمترە لە لاپتۆپ.
لەم دواییەدا كۆمپانیای لینۆڤ ئولترابوكی جۆری ThinkPad Yoga ناساند كە لەگەڵ ئولترابوكەكانی دیكە جیاوازی لەوەدایە كە 360 پلە شاشەكەی بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە و بە جۆرێك كە شاشەكە دەكەوێتە پشتەوە و تەواو وەك تەبلێتێكی لێدێت.
شاشەی ئولترابوكەكە 5.12 ئینجە و لەكاتی سوڕانی شاشەكەدا ئۆتوماتیكی بەشی دوگمەكان دەچێتە سەرەوە هەربۆیە تەواو لە تەبلێتێك دەچێت تاكو لاپتۆپێك و لەوكاتەدا دەكرێت بە پێنووسێكی تایبەت مەبەستەكەی خۆت لەسەر ئولترابوكەكە بنووسی
