كاتژمێرە ژیرۆكەكەی سامسۆنگ كەوتە بازاڕەوە
ماوەیەكی زۆر بوو كە باس لەوە دەكرا سامسۆنگ كاتژمێرێكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە، لەمڕۆژانەدا كاتژمێرە نوێیەكەی خستەبازاڕەوە، كاتژمێری هۆشمەندی Gear زانیاری لەبارەی گشت كورتە پەیامەكان، پەیوەندییەكان، ئیمێلەكان و زەنگە ئاگاداركەرەوەكان بۆ بەكارهێنەرەكەی دەگوازێتەوە. كاتژمێرە هۆشمەندەكە خۆی بە تەنیا كار ناكات و دەبێت یەكێك لە هاندەكانی مۆبایلی سامسۆنگت هەبێت و پێكەوە پەیوەندیان بدەی، بەڵام ئەوەی ەەیە دەكرێت لە رێگای هاندز فرییەوە وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە. تایبەتمەندییەكی گرنگ كە لەم كاتژمێرە ژیرۆكەدا هەیە كە پێی دەگوترێت smart relay بەهۆیەوە پەیوەند دەدرێت بە كامێرای دیجیتالییەوەو بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای كاتژمێرەكەیەوە وێنە بگرێت، هەروەها پەیوەندی دەنگ و رەنگ دابمەزرێنێ و یان وێنەكانی لەسەر ئینتەرنێت دابنێت. كاتژمێرەكە هاردەكەی واتە شوێنی داگرتنی داتاكانی 4 گیگابایتە و رامەكەشی 512 میگابایتە، (بەقەد باشترین كۆمپیوتەری ساڵانی نەوەدەكان).
