لێدانی دڵ دەبێتە پەسۆردی ئامێرە دیجیتالییەكان

لێدانی دڵ دەبێتە پەسۆردی ئامێرە دیجیتالییەكان
لێدانی دڵ دەبێتە پەسۆردی ئامێرە دیجیتالییەكان

ساڵانێكی زۆرە پەنجەمۆر وەك كۆدی نەێنی مرۆڤەكان سەیر دەكرێت و پەنجە مۆری هیچ كەسێك وەك كەسێكی دیكە نییە، لە دوای داهێنانی ئامێرە دیجیتالییەكان پەنجەمۆر وەك كلیلی تایبەتی كردنەوەی ئامێر و پرۆگرامەكان سوودی لێوەرگیراوە.
(كارێل مارتینی)ی داەێنەر پێیوایە لێدانی دڵی هەر مرۆڤێك جیاوازە لە مرۆڤێكی دیكە، بۆیە ئامێرێكی بەناوی nymi بەرهەم هێناوە كە لەراستیدا بازنەیەكە لە دەست دەخرێت و كاری تۆماركردنی نموونەی لێدانی دڵی بەكارەێنەرەكەیەتی. نموونەی لێدانەكە لە زەینی ئامێرەدا تۆمار دەبێت و بۆ گشت ئەو ئامێرانەی كە بە پەسۆرد واتە كۆدی نەێنیان هەیە سوودی لێوەردەگیرێت. ئامێرەكە جگە لە هەڵگرتنەوەی نموونەی لێدانی دڵ نموونەی پەنجەمۆریش هەڵدەگرێتەوە.
Top