كامێرای دیجیتالی شوێنی كلاسیكەكان دەگرنەوە
ئایا ئامێرە دیجیتالییەكان شوێنی ئامێرە كلاسیكییەكان دەگرنەوە؟ ئەمە بێگومان گەرچی لەلایەن لایەنگرانی ئامێری كلاسیكی بەرگرییەكی زۆر دەكرێت، بەڵام وەڵامی پرسیارەكە بەڵێیە، هەروەك كامێرای دیجیتالی كە شوێنی كامێرای فیلمی گرتەوە. كامێرا دیجیتالییەكان بەوەش نەوەستاون بەڵكو هۆشمەندتریش بوونە، وەك كامێرای جۆری Legria كە هی كۆمپانیای كانونە، ئەم كامێرایە تایبەتە بە وێنەی پان واتە گۆشەی بینینەكەی 170 پلە بێت، بەجۆرێك كە بۆ هەڵگرتنی دیمەنێكی سروشتی یان وێنەی قوتابخانەیەك كە گشت قوتابییەكانی تێدا دەربكەون زۆر گونجاوە. جگە لەوەش شاشەكەی جوڵە دەكات و دەتوانێت 180 پلە بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە. بەبێ ئەوەی لە پشت كامێراكەوە بیت فیلم هەڵبگریەوە. پایەیەكی زۆر بە سوودیشی هەیە جگە لەوەی كە گۆشەی دیدەكەی 170 پلەیە، (دیافراگم)ی كامێراكەش F/2.8ـە. سیستەمی وای فای هەیە و كێبڵی HDMIشی لەگەڵدایە، بۆ ئامرازە هۆشمەندەكانی ئەندرۆیدی پرۆگرامێكی تایبەتی لەگەڵدایە، كێشی كامێراكە زۆر كەمە تەنیا 160 گرامە. لە كەمترین لە چركەیەكدا دەكرێت وێنەكان بەبێ هیچ وایەرێك بۆ مۆبایل یان كۆمپیوتەر بگوازیەوە، یان راستەوخۆ بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی بنێری.
