بەرنامەی مێگا ماكـــس بۆكاری دەنگی

بەرنامەی مێگا ماكـــس بۆكاری دەنگی
بەرنامەی مێگا ماكـــس بۆكاری دەنگی

كاری دەنگی یەكێكە لەو كارە هونەریانەی كە زیاتر بۆ گۆرانی و موزیك بەكاردێت، بەرنامەی مێگا ماكس یەكێكە لەو بەرنامانەی ئەم كارە دەكات، لەڤێرژنێكی تازەیدا چەند كارو پرۆژەی تێدا ئامادە كردووە وەك زیاتر 3000 لوپی دەنگی تێدایە، هەوەها 1000 ریمێكس تایبەتی بۆ دیجەی تێدایە ئەم پرۆگرامە لەسێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە یەكەم بەشی دیجەی و بەشی دووەمی كاری ماسترینگ و بەشی سێیەم كاری تراكات كردن سكوێنسەر كردن . ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم پرۆگرامە لەكاتی كاری دەنگیدا هەر دەنگی بكەی دەچتە بەشەكەی خۆیەوە بۆ نموونە لەكاتی كاری تراكات كردندا دەنگی موزیك وەك كەمان دەچێتە شوێنی كەمانەكەوە و دەنگی زەرپ دەچێتە شوێنی زەرپەكەوە و دەنگی گورانیبێژەكە دەچێتە شوێنی ڤۆیسەوە. وەك كار ئاسانییەك بۆ بەكارهێنەری ئەم پرۆگرامە چەند سامپلەری ئامادەكراو هەیە بەكوالیتی زۆر بەرز، كاری كردنی پرۆگرامە لەسەر سیستەمی ویندۆز و ماك كار دەكات رامەكەی لە 3 گێگا و پرۆسێسەرەكەی لە 3.2 بۆ ماك دەبێ لە 10.2 دەتوانێت كاری خۆی بكات .
Top