سایتێكی تایبەت بە فێرگەی ئۆنلاین

سایتێكی تایبەت بە فێرگەی ئۆنلاین
سایتێكی تایبەت بە فێرگەی ئۆنلاین
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هیچ شتێك بەقەد جیەانی پەروەردە و فێركردن گۆڕانی بەسەردانەهاتووە، فێرگە و قوتابخانە ئۆنلاینەكان گەلێك زۆر بوونە، ئیدی دەكرێت هەر لەماڵەوە و بەبێ خۆ ماندووكردن بۆ چوون بۆ قوتابخانە و شوێنی فێربوون لە هەر كات و ساتێكدا كە دەتوانیت بخوێنیت لەیەكێك لەو فێرگە ئۆنلاینەدا ناوی خۆت بنووسیت و لە بەرامبەر پارەیەكی كەم یان بەخۆڕایی ئەوەی مەبەستە فێری بیت.
سایتی www. livemocha.com یەكێكە لەم سایتانە. سایتەكە لەگەڵ ئەوەی وەك قوتابخانەیەكی باش و سەركەوتووە، ئەو مامۆستایانەی كە لەو قوتابخانە ئۆنلاینەدا دەرس دەڵێن زمانی دایكیان ئەو زمانەیە كە دەرسی پێدەڵێنەوە بۆ ئەوەی گرفتێكی ئەوتۆ نەیەتە پێش و لە دەربڕیندا سەركەوتوو بن. لەم سایتەدا لەسەرەتادا رێزمان دەگوترێتەوە وپاشان ئاخاوتنی دوو كەسی و دواتر وشە لە كۆتایشدا تاقیكردنەوە.
Top