كامێرایەك وەك تۆپە و لە بەرزایی را وێنە دەگرێ

كامێرایەك وەك تۆپە و لە بەرزایی را وێنە دەگرێ
كامێرایەك وەك تۆپە و لە بەرزایی را وێنە دەگرێ
هەر لەم لاپەڕەیەدا رەنگە ساڵێك لەمەوبەر باسمان لە بەرهەم هینانی كامێرایەك كردبوو كە شێوەكەی لە تۆپ دەچوو كاتێك بەرز دەبۆوە وێنەی پانۆرامایی 360 پلەیی سەرنج راكێشی دەگرت.
لەم ماوەیەدا هەر كامێرا تۆپییەكە پەرەی پێدراوە و مۆدێلە نوێیەكەی چەندین ئەركی گرنگ ئەنجام دەدات، كامێرای جۆری squito دەتوانێت جگە لەوەی وێنەی پانۆرامایی بگرێت، لەكاتی فیلم هەڵگرتندا سەرنجی ورد بداتە ئەو وێنەیەی كە مەبەستە فیلمی لێهەڵبگرێتەوە و هەرلەكاتی وێنەگرتنیشدا وێنەكان بەشێوەی وایەرلەیس بۆ مۆبایل یان كۆمپیوتەر بەڕێ بكات و تەنانەت نەخشەی سێ رەهەندیش بگرێت و وێنەكانی هەستیار بە گەرمیش تۆمار بكات. بۆ شوێنە تاریكەكانیش لە گلۆپی LED سوود وەربگرێ و هەربۆیە لەكاتی روودانی كارەساتی سروشتی دەتوانێت ببێتەهۆی رزگاركردنی گیانی كەسەكان چونكە لەكاتێكی وادا ئۆتۆماتیكی وێنەدەگرێ و وێنەكان بۆ شوێنی مەبەست بەڕێ دەكات.
Top