نۆكیا Lumia1020 شۆڕشێـك لە جیەانی زووم بەرپا دەكات

نۆكیا Lumia1020 شۆڕشێـك لە جیەانی زووم بەرپا دەكات
نۆكیا Lumia1020 شۆڕشێـك لە جیەانی زووم بەرپا دەكات

كۆمپانیای نۆكیا موبایلی نۆكیا Lumia 1020 بە هەستەوەرێكی نەوەی نوێ كە دەگاتە 41 میگاپێكسڵ، هەروەها بە تەكنۆلۆژیای Nokia Pro Camera هەموو كەسێك دەتوانێ بەشێوەیەكی پیشەگەرانە وێنە و ڤیدیۆ بگرێت، بەم سیستمە نوێە كامیراكەی لە یەك كاتدا دەتوانێت وێنە بە روونی 38 میگاپێكسڵ بۆ دووبارە كردنەوەی وێنە، لە هەمان دەتوانێت وێنە بە روونی5 میگاپێكسڵ بگرێت بۆ ئەوەی بخرێتە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە سیستمی Windows Phone 8.
Lumia 1020 بە روونی 41 میگاپێسڵ، سیستمێكی بینینی پێشكەوتووی جۆری زایس و شەش هاوێنەی تێدایە، لە كاتی تاریكیشدا دەتوانێت وێنە بگرێت، جگە لەمانە دەتوانێت وەك ڤیدیۆ بەكاربەێنرێت بە كەمترین ژاوەژاو لەگەڵ دەنگی ستیریۆی بەرز،بەهۆی تایبەتمەندییەكانی سیستمی مۆبایلی ویندۆز ئەوا سەكۆیەكی نموونەییە بۆ مۆبایلی نۆكیا Lumia 1020 رێگا دووبارە نمایش كردنەوەی ئەو وێنانەی دەیگرێت بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەسەر شاشەی سەرەكی لە هەمان كاتدا بەخێراییەكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبكرێتەوە لەگەڵ سیستمی، هەروەها ەەردوو سیستمی LiveSight لەگەڵ نوێترین سیستمی HERE Maps لەم مۆبایلەدا هەیە بۆ ئەوەی بەكارەێنەرانی بزانن لە دەورووبەری خۆیان چی هەیە و شوێنی نوێ بدۆزنەوە بۆ گرتنی وێنە، جگە لەمە سیستمی Nokia Musicیشی هەیە بەبێ ریكلام و بەشداری كردن.
Top