گۆڕانێك لە فلاش میمۆریدا

گۆڕانێك لە فلاش میمۆریدا
گۆڕانێك لە فلاش میمۆریدا
كاتێك فلاش میمۆری بەرهەم هات گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لەهەڵگرتن و داكردنی داتا دیجیتالییەكان روویدا، بە جۆرێك كە بەتەواوی شوێنی CD و DVD گرتەوە. چونكە بەهۆی فلاش میمۆری دەتوانرێت رێژەیەكی زۆر داتا هەڵبگیردرێت.
فلاش میمۆری لە مۆدێلی جیاواز و سایزی جیاواز و رەنگی جیاوازدا بەرهەم دێن، لەسەرەتادا فلاش میمۆرییەكانی داتایەكی كەمیان لەخۆیدا هەڵدەگرت، بەڵام ئێستا بەقەد هارددیسكێك داتا لەخۆیاندا هەڵدەگرن.
ئەم فلاش میمۆرییەكەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن جیاوازیی هەیە لەگەڵ فلاش میمۆرییەكانی دیكە، چونكە فلاش میمۆرییەكە وەك Ram readerێك كار دەكات بە جۆرێك كە چەندین شوێنی دانانی میمۆری تێدایە و دەكرێت بە ویستی خۆت قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لەو فلاش میمۆرییەدا زیاد یان كەم بكەیت.
Top