ئایفۆن بكە بە كامێرای سێ رەهەندی
ئایفۆن،ڤێرژن لە دوای ڤێرژن پێشكەوتووتر دەبێت و لەماوەی ئەو چەند ساڵەیدا هەزاران ئەپلكەیشن و دەیان ئامێری تایبەت بە ئایفۆن بەرهەم هاتوون. یەكێك لەو ئامێرە دیجیتالییانە ئامێری poppyیە كە مۆبایلی ئایفۆن دەكاتە كامێرایەكی سێ رەهەندی. گەجێتی ناوبراو یەكەمین گەجێتە كە دەتوانێت ئایفۆن و ئایپاد بكات بە كامێرایەكی 3D. شایانی ئاماژە پێدانە لەگەڵ ئایفۆن و ئایپادە سەرەتاییەكان ناگونجێت.
ئەوكاتە مۆبایلەكەت خستە ناو ئەو گەجێتەوە بە سوود وەرگرتن لە كامێرای مۆبایلەكەتان و ئاوێنە تایبەتییەكان دوو وێنەی بەرجەستە تۆمار دەكات و ئەوكاتەی كە بە چاو سەیری دوو وێنەكە دەكەی لێنزەكانی Poppy دوو وێنەكە دەكات بە وێنەیەكی سێ رەهەندی.
