ئەنتەرنێت لە باڵۆندا

ئەنتەرنێت لە باڵۆندا
ئەنتەرنێت لە باڵۆندا
كۆمپانیای گوگڵ لەم دواییەدا تاقیكردنەوەیەكی كردووە لەسەر پرۆژەیەكی زۆر گرنگ ئەویش “ئەنتەرنێتی باڵۆن”ییە. بە نیازە بۆ ئەو شوێنانەی كە تۆڕی ئەنتەرنێتیان نییە وەك ناوچە دواكەوتووەكانی ئەفریقا یان بەشێك لە ئاسیا ئەنتەرنێت بەهۆی باڵۆنەوە بگوازێتەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە یەكەمین زنجیرەی لە باڵۆنە نوێیەكانی خۆی لە نیوزلەندا خستە ئاسمانەوەو توانرا بەسەركەوتوویی ئەنتەرنێت بگوازێتەوە. گوگڵ لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند كە خێرایی ئەو ئەنتەرنێتەی كە لە باڵۆنەوە رەوانە دەكرێت وەك ئەنتەرنێتی مۆبایلە یان ئەوەی كە پێی دەوترێت G3.
پرۆژەكەی گوگڵ بە “Loon” ناسراوە. باڵۆنەكان بۆ مانەوەیان و گواستنەوەیان لە ئاسماندا پێویستیان بە وزەیەكی زۆر نییە.
Top