لە كۆریا شەڕە گیگایە!
دوو كۆمپانیا بەەێزەكەی كۆریای باكوور واتە سامسۆنگ و ئێل جی وانەبێ هەر لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە لە ركابەریدا بن، بەڵكو لەگەڵ خۆشیان بە جیددی لە ركابەریدان. لەم دواییەدا هەردووكیان پێكەوە هەوڵیانداوە مۆبایلی هۆشمەند بەرهەم بێنن كە رامەكەیان گیگاكەی لەسەرێ بێت. گیگابایت دەستەواژەیەكە بۆ پێوانەی پرۆگرام و داتای دیجیتالی سوودی لێوەردەگیرێت.
كۆمپانیای LG مۆبایلێكی دیكەی لە جۆری Optimus G بەرهەم هێناوە كە سەرەڕای ئەوەی كە پشتیوانی لە ئەنتەرنێتی خێرا واتە LTE-advanced دەكات، خاوەنی 3 گیگابایت رەمە، لەگەڵ ئەویشدا كۆمپانیای سامسۆنگ گەلەكسی نۆتی 3 بەرهەم هێناوە كە ئەویش رامەكەی 3 گیگابایتە.
سوود وەرگرتن لە رەمی 3 گیگابایتی وا دەكات كە چەندین پرۆگرام پێكەوە بكەیەوە بەبێ ئەوەی مۆبایلەكە تووشی گرفت بێت.
