كیبۆردێكی بلوتوسی لە گیرفان دەخرێت

كیبۆردێكی بلوتوسی لە گیرفان دەخرێت
كیبۆردێكی بلوتوسی لە گیرفان دەخرێت
مۆبایل و تەبلێت لەگەڵ ئەوەیدا هەڵگرتنیان ئاسانە و بۆ گشت شوێنێك دەگونجێن بەڵام چونكە كیبۆردیان نییە و بەهۆی كیبۆردی سەر مۆبایل یان تەبلێتەكەش ناكرێت وەك پێویست سوودی لێوەربگیرێت، بۆیە كیبۆردی بلوتوسی كە پەیوەند دەدرێن بە مۆبایل یان تەبلێتەوە بەرهەم هاتوون، بەڵام ئەمجارەیان كێشەیەكی دیكە روو دەدات ئەویش ئەوەیە كە هەڵگرتنی كیبۆردەكە دژوارە.
لەم دواییەدا كیبۆردێك بەناوی mytype بەرەەم ەاتووە كە بە ئاسانی ەەڵدەگیرێت و بە بێ وایەریش لەگەڵ مۆبایل و تەبلێت پەیوەند دەدرێت، كیبۆردەكە دەنووشتێتەوەو لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكان و تەبلێتەكان پەیوەند دەدرێت. كاتێك كە دەنووشتێتەوە دوگمەكان دەكەونە سەر یەكتر. بۆ شەحنكردنەوەی كیبۆردەكەش دەكرێت هەر لە تەبلێتەكە یان مۆبایلەكە سوود وەربگریت بە جارێك شەحنكردنەوە هەتا 8 كاتژمێر پێویستی بە شەحن نییە، بە ئاویش تەڕ نابێت و لە مەودای 10 مەتریش دەكرێت تایپی پێ بكرێت.
Top