مۆبایلی پەنجەوانە
گەر لەم هەرێمەی ئێمەدا گەرمای تاقەت پروكێن هەبێت،ئەوا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی وڵاتانی ئەسكەندەناڤی، سەرمایەكی ئەوەندە بەهێز هەیە كە مرۆڤ تاقەتی ئەوەی نییە وەڵامی مۆبایلەكەشی بداتەوە. هەربۆیە دیزاینەرێكی تەكنەلۆژیای نوێ كە بەریتانییە پەنجەوانەیەكی بەرهەم هێناوە كە شوێنی مۆبایلی گرتۆتەوە و دەكرێت بەهۆیەوە پەیوەندی بكرێت. پەنجەوانەی “شان مایلەز” كە بە پرۆژەی “بە پەنجەكانت بدوێ” ناسراوە لەگەڵ گشت مۆبایلێك بەهۆی بلوتوسەوە پەیوەند دەدرێن و لەنێو پەنجەوانەكەدا بڵندگۆیەك لە پەنجەی گەورە و مایكرۆفۆنێكیش لە پەنجەی بچووك داندراوە. پەنجەوانەكە بە دوو رەنگی پەمەیی و قاوەیی بەرهەم هاتوون.
