وێستگەی شەحنكردنەوەی گەڕۆكی هەتاوی
ساڵی رابردوو، كاتێك كە گەردەلوولی “سەندی” نیویۆركی گرتەوە، دانیشتوانی شار بەهۆی نەبوونی كارەباوە شەحنی مۆبایلەكانیان دابەزی و جگە لەوەی رووناكی و ئاویان نەبوو لە خزمەتگوزاریی مۆبایلیش بێ بەش بوون. هەربۆیە پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لە كۆمپانیای AT&T بیریان لە رێگا چارەیەكی دیكە كردەوە كە لەكاتێكی ئاوادا وزەی خۆر بەكار بهێنرێت. كۆمپانیایەك بەناوی Pensa وێستگەیەكی شەحنكردنەوەی چێكرد كە لە وزەی خۆر سوود وەردەگرێت، ناوی پرۆژەكە نرا بارگاوی كردن لە شەقام.
لەو وێستگانەدا كە لە زۆربەی شەقامەكانی نیویۆرك داندراون، دەكرێت ئەو ئامێرە تەكنەلۆژییانەی كە پێویستیان بە شەحنكردنەوەیە وەك مۆبایل، لاپتۆپ، كامێرا..تاد بەبێ بەرامبەر شەحن بكرێنەوە. وێستگەكان جگە لەوەی كە دەتوانن شەحن بكەنەوە، وەك سەرچاوەیەكی رووناكیش سەیر دەكرێن و سیستەمی وای –فایش بڵاو دەكەنەوە.
