سیستەمی ئەندرۆید بۆ كۆمپیوتەریش گوازرایەوە
سیستەمی ئەندرۆید كە مێژووەكەی بە بەراورد بە سیستەمەكانی دیكە كەمترە، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا شوێنی خۆی كردۆتەوە، هەرچەندە ئەو سیستەمە لەم سەردەمەدا زیاتر لە مۆبایلە هۆشمەند و تەبلێتەكاندا سوودی لێوەردەگیردرێت. پێدەچێت بە یەكەم هەنگاوی كۆمپانیای ئەیسەر سیستەمەكە بۆ كۆمپیوتەریش بگوازرێتەوە.
كۆمپانیای ئەیسەر یەكەمین كۆمپیوتەری یەكپارچەی بە سیستەمی ئەندرۆید بەرهەم هێنا، كۆمپیوتەرەكە كە بە جۆری DA220HQL ناسراوە، شاشەكەی 21،5 ئینجە و فوول ئیچ دییە و تەواو لەمسییە. كوالیتی نیشاندانەكەی زۆر بەرزە. سیستەمی ئەندرۆیدی 4ی لەسەرە. رامەكەی یەك گیگابایتە و هاردەكەی 8 گیگابایتە. سپیكەر و وای-فای و شوێنی HD هەیە و ماوس و كیبۆردەكەشی وایەرلەیسە.
