سه‌له‌ی زبڵیش ئیمێل به‌ڕێ ده‌كات

سه‌له‌ی زبڵیش ئیمێل به‌ڕێ ده‌كات
سه‌له‌ی زبڵیش ئیمێل به‌ڕێ ده‌كات
ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالیش هه‌موو شوێنێك و گشت ئامێرێكی گرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌له‌ی زبڵیش كه كه‌م كه‌س بیر له‌وه ده‌كاته‌وه رۆژێك سه‌له‌ی زبڵ سیسته‌می ئه‌نته‌رنێتی هه‌بێت و یان سیمكارتی له‌سه‌ر بێت و كورته‌په‌یام به‌ڕێ بكات.
له نوێترین ته‌كنه‌لۆژیادا له به‌ریتانیا جۆره سه‌له‌یه‌كی زبڵ دروستكراوه كه به تیشكی خۆر كار ده‌كات و ته‌نانه‌ت قه‌واره‌كه‌ی 8 جار گه‌وره‌تره له قه‌واره‌ی سه‌له‌ی زبڵێكی ئاسایی.
ئه‌م سه‌له زبڵه كاتێك كه 85% پڕ بوو، ئیمێلێك بۆ كرێكارانی شاره‌وانی و به‌رپرسانی بواری خاوێنكردنه‌وه‌ی شار ده‌نێرێت و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به‌تاڵ بكرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستاكه سه‌له زبڵه‌كه نه‌بۆته گشتگیر و ته‌نیا له پاركی گرین ئهندرود له كه‌مبریج داندراوه. هه‌رچه‌نده پێشووتر سه‌له‌ی زبڵ به‌رهه‌م هاتبوو كه سیمكارتی ده‌چێته سه‌ر و له‌كاتی پڕ بوونی كورته‌په‌یامێك بۆ به‌رپرسانی پاكژكردنه‌وه‌ی شار ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سهلهیهك به‌رهه‌م بێت كه به ئینته‌رنێت په‌یوه‌ند بدرێت و ئیمێل به‌ڕێ بكات.
Top